هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 03/12/2019‌ :: 4750‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوێنێ دووشەممە هونەرمەندی میسڕی محەمەد خەیری بەهۆی تێکچوونی باری دەروونیەوە لەتەمەنی 77 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

کوڕی ئەم هونەرمەندە لەڕێگەی هەژماری فەیسبووکەکەیەوە هەواڵی مردنی باوکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا "باوکی بەهۆی کێشەی دڵ و هەناسەدان لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرە گیانی لەدەستداوە".
خەیری لەدایکبووی ساڵی 1942 و بەشداری لە چەندین کاری سینەمایی و شانۆدا کردووە و بە درێژایی ژیانی هونەری تەنیا یەکجار رۆڵی سەرەکی دراوەتێ ئەویش لەگەڵ خانمە هونەرمەند ماجیدە-بووە لە فیلمی (ئەلعومر لەحزە)، دواتر رۆڵی لاوەکی وەرگرتووە.
دوایین کاری ئەم هونەرمەندە زنجیرە درامای (خەفافیش) بووە کە ساڵی 2012 نمایشکراوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure