پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 03/12/2019‌ :: 3150‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

دڵەڕاوکێ و ترسەکەت نامێنێت و دەستدەکەیت بە پڕۆژەیەکی نوێ، بەڵام ئاگاداربە و مەهێڵە کارەکەت زیان بە لایەنی سۆزداری و پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بگەیەنێت.
گا
زۆر ئاگاداری ئەم ماوەیەبە چونکە لە شوێنی کارەکەت چەندین بڕیاری یەکلاییکەرەوە و گرنگ دەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر خۆشەویستەکەت هەڵەیەکی کرد بۆی چاکبکەرەوە تاکو هەمان هەڵە دووبارە نەکاتەوە.
دووانە
لە شوێنی کارەکەت فشارێکی زۆرت لەسەرە و ئامانجێکی قورست بۆ خۆت داناوە، بەڵام  ئەگەر بەردەوام هەوڵبدەیت ئەستەم نیە بیهێنیتە دی، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەبەر ئەوەی ماوەیەکە لە خۆشەویستەکەت دووریت هەست بە تەنیایی دەکەیت هەربۆیە هەوڵبدە کاتی بۆ تەرخان بکەیت و پێکەوە بڕۆنە دەرەوە.
قرژاڵ
زۆر گرنگە بەشێوەیەکی ئەرێنیانە بیر بکەیتەوە تاکو کێشەکانی شوێنی کارەکەت چارەسەر دەبن سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت لە مەزاجێکی باشدایە ئەم هەلە بخوازە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کەماوەیەکە بیری لێ دەکەیتەوە.
شێر
ئەمڕۆ هەواڵی دڵخۆشکەر دەربارەی باری داراییتەوە دەبیستیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە ئەمڕۆ هەست بەتەنیایی بکەیت و بیر لە خۆشەویستە کۆنەکەت بکەییەوە، بەڵام پەیوەندیەکەتان بەرەوپێشەوە ناچێت و بەربەست دێتە رێگەتان.
فەریک
لە شوێنی کارەکەت ئاگاداری هاوڕێی خراپبە، هەروەها هەلێکی زۆر گونجاوە بۆ هێنانەدی ئەو بیرۆکە داهێنەرانەی لە مێشکتدایە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر سەڵتیت ئەمڕۆ باشترین هەلە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی سۆزداری و رۆمانسی دروستبکەیت.
تەرازوو
واباشترە ئەمڕۆ بڕیاری زۆر گرنگ نەدەیت یان پڕۆژەیەکی نوێ دەستپێنەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری زۆر گرنگە رێزی خۆشەویستەکەت بگریت بەتایبەتی پاش ئەوەی ماوەی پێشوو بەهۆی بەهەڵە لەیەکتێگەیشتنێک کێشە لە نێوانتاندا دروستبوو.
دووپشک
هاوڕێیەکت یارمەتی دەدات و هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت دەست بەو پرۆژەیە بکەیت کە ماوەیەکی زۆرە لە مێشکتدایە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری یەکێک لە پەیوەندیە کۆنەکانت ئەنجامی ئەرێنی دەبێت و بەرەو باشتر دەڕوات.
کەوان
لە شوێنی کارەکەت بە کەسی باش دەورە دراویت، بەڵام ئامۆژگاریت دەکەین پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە بەربەست لەبەردەمتاندا دروستبێت رێگرنیە بۆ ئەوەی بە خۆشەویستەکەت بگەیت.
گیسک
بەهۆی کەسایەتیە بەهێزەکەتەوە هاوکارانت لێت دەترسن، ئەمەش شتێکی باشە، چونکە وا لەخەڵکی دەکات دووجار بیربکەنەوە پێش ئەوەی رووبەرووت بنەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە هێنانەدی پڕۆژەکەت هەربۆیە پشتگوێی مەخە.
سەتڵ
لە شوێنی کارەکەت نهێنیەک دەبیستیت و دەبێت بۆ کەسی نەدرکێنیت تاکو زیانت پێ نەگات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەچیتە دەرەوە و لە کەشێکی رۆمانسیدا چارەسەری ئەو کێشانە دەکەن کە ماوەیەکە رووبەڕووتان بووەتەوە.
نەهەنگ
لە شوێنی کارەکەت شتێک روودەدات دڵخۆشت دەکات و بە باشترین شێوە کارەکانت ئەنجامدەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چارەسەری کێشەیەکی خێزانی دەکەیت هەربۆیە تادەتوانیت لەسەرخۆبە و مەهێڵە توڕەییەکەت کێشەکە گەورەتر بکات.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure