ڤیدیۆ: شامپانزییه‌ك كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 407‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كامێراكانی چاودێری له‌ یه‌كێك له‌ باخچەکانی ئاژه‌ڵانی وڵاتی چین دیمه‌نێك ده‌رده‌خه‌ن كه‌ تیایدا زیره‌كی مه‌یمونێكی شامپانزی ده‌رده‌خات و ئه‌م گرته‌یه‌ش بینه‌رانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌.


له‌ ڤیدیۆکەدا شامپانزییه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه‌ وه‌كو مرۆڤ پارچه‌یه‌ك جل و به‌رگ به‌ سابون ده‌شوات و دواتر به‌ ئاو پاكی ده‌كاته‌وه‌،  شامپانزییه‌كه‌ ناوی "یوهوی"یه‌ و حه‌ز ده‌كات لاسایی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌ تایبه‌تی لاسایی كارگوزاره‌كانی پاره‌كه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر له‌وانه‌وه‌ فێر بووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ جل و به‌رگ بشوات.

به‌ڵام زیره‌كییه‌كه‌ی و خێرایی فێربوونی و ره‌فتاركردنی وه‌ك مرۆڤ بووەته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تووشی سه‌رسوڕمان بكات و سه‌رنجیان رابكێشێت.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure