ده‌نگێكی ناو له‌ش له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ بوونی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4091‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

پسپۆڕانی بواری پزیشکی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ڕێگەی ده‌نگێكی ناو له‌شه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت، واتا وه‌ك زرینگانه‌وه‌یه‌كی ناو گوێ ده‌بیسترێت و له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ بوونی شێرپه‌نجه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن.


شێرپه‌نجه‌كه‌ پێی ده‌وترێت (نه‌سۆفرینیكس Nasopharynx cancer) و به‌ یه‌كێك له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گمه‌نه‌كان داده‌نرێت  و تووشی قورگ ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ گوێی له‌ ده‌نگێكی وه‌ك زرینگانه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ناو گوێیه‌كانیدا، واته‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌یبستێت له‌ ناو له‌شیدایه‌ نه‌وه‌ك ده‌نگێكی ده‌ره‌كی بێت.

جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێی له‌ زرینگانه‌وه‌ بێت له‌ گوێیه‌كانیدا له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی دیكه‌ به‌ڵام مه‌رجیش نییه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure