بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا هەڵات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1400‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بوکێکی هیندی بڕیاریدا کۆتایی بە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی بهێنێت دوای ئەوەی بۆیەکەمین جار روخساری زاوای بینی.

 
روداوەکە لە ناوچەی ساشیندی لە ویلایەتی ئوتار برادیش لە هیندستان روویداوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو ناوچانە تائێستا پەیڕەوی دابونەریتی کۆن دەکەن و تا رۆژی هاوسەرگیری بوک و زاوا روخساری یەکتری نابینن.

 

لەم رووداوەیشدا کاتێک بوک لەناو ئاهەنگەکەدا بۆیەکەمجار روخساری زاوا دەبینێت بڕیار دەدات هەڵبێت و کۆتایی بە ئاهەنگەکە بهێنێت، چونکە زاوا  پێستی زۆر چرچبووە و تەمەنی زۆربووە بەراورد بە تەمەنی ئەو.

 

بەمەیش ناکۆکی کەوتە نێوان هەردوو خێزانەکەوە و پۆلیس کەوتە نێوانیان و بڕیار لەسەر ئەوە درا کە ماڵی بوک قەرەبووی هەموو تێچوی ئاهەنگەکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بەو هاوسەرگیرییە بهێنرێت.

 

و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure