سكرتێرى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى ده‌دات

ژینگە :: 02/12/2019‌ :: 320‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


سكرتێرى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستە شه‌ڕى دژى سروشت رابگرین و ده‌شڵێت: "راگرتنى ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ده‌ستى خۆماندایه‌".

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى كانونى یه‌كه‌م، له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ دیدارى (کەشوهەوا) كه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت لە مەدرید رایگه‌یاند: "پێویسته‌ شه‌ڕى ئێمه‌ دژى سروشت رابگیرێت، هه‌مووشمان ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌م كاره‌ كارێكى كرده‌ییه‌ و مه‌حاڵ نیه‌".

وتیشى: "پێویستە هه‌ڵكه‌ندن و چاڵلێدان رابگرین، سوود له‌ وزه‌ى پاك و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ وه‌ربگرین كه‌ سروشت خستوویه‌تیه‌ به‌رده‌ستمان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "زۆربه‌ى وڵاتان گوێ به‌م بابه‌ته‌ ناده‌ن و له‌ ئێستاشدا بۆشییه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ خوارستنى سیاسى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م کێشەیە، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ به‌رپرسیار و گه‌وره‌كان به‌ ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵناستن، به‌بێ ئه‌وانیش ئامانجه‌كه‌ى ئێمه‌ گه‌یشتن پێى مه‌حاڵه‌".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure