ئەو بورجانەی ساڵی 2020 دەوڵەمەند دەبن

هەمەڕەنگ :: 01/12/2019‌ :: 6854‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

لەم بابەتەدا بەختەوەرترین بورجەکان لە رووی داراییەوە دیاری دەکەین و پێشبینی دەکرێت ساڵی 2020 دەوڵەمەندبن.

گا- ژیانێکی دارایی سەقامگیری دەبێت
پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو باری دارایی بورجی گا سەقامگیربێت، بەهۆیەوە دەتوانێت پلانی گرنگ دابڕێژێت و پەیرەوی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆژگاریت دەکەین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ خزم یان خێزانەکەتدا دانەمەزرێنیت، هەروەها دووربکەوەرەوە لە پێدانی قەرز و پێش کڕینی هەر موڵکێک چەند جارێک بیربکەرەوە بۆ ئەوەی زەرەری تێدا نەکەیت.
قرژاڵ- بڕێک پارەی زۆر دێتە دەستت
بڕێک پارە دێتە دەستت و دەستکەوتێکی دارایی گرنگ بەدەست دەهێنیت، هەروەها ئەگەر لە یانسیبدا بەشداری بکەیت ئەگەری بردنەوەت زۆر دەبێت.
شێر- زۆربەی کارەکان بە ئارەزووی خۆت دەڕوات
سەرچاوەی داهاتەکەت جێگیر دەبێت و رەنگە گۆڕانکاری گەورە روونەدات، بەڵام زۆربەی کاروبارەکانت بە ئارەزووی خۆت بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری ماوەی ناوەڕاستی مانگی شوبات بۆ مانگی مارس بەو لەو ماوەیەدا خەرجیەکانت سنوردار بکە و بڕیاری یەکلاییکەرەوەی بواری وەبەرهێنان دوابخە.
تەرازوو- پارەکەت زیاد دەبێت
لە هەفتەکانی یەکەمی ئەمساڵدا بڕێک پارە لەدەست دەدەیت یان پارەیەکی زۆر خەرج دەکەیت، مەترسە لە نیوەی دووەمی مانگی کانوونی دووەمەوە بەخت یاوەرت دەبێت و پارەکانت زیاد دەکات.
کەوان- ساڵێکی زۆرباشە لە رووی داراییەوە
ئەم ساڵ لێهاتوویانە مامەڵە لەگەڵ کارووبارە داراییەکانت دەکەیت و چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەست دەهێنیت، بەهۆیەوە بەدرێژایی ساڵ باری داراییت باشدەبێت.

وەرگێڕان:‌هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure