خانمە هونەرمەندێک سەرپۆشەکەی لادەبات... ببینە چۆن دەرکەوتووە

هەمەڕەنگ :: 01/12/2019‌ :: 17703‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چەندین پەیج و هەژماری سەر ئینستگرام وێنە و ڤیدیۆی گۆرانیبێژ و ئەستێرەی کەناڵی تیور ئەلجەنە (ئەمینە کەرەم)یان بڵاوکردەوە.

ئەم خانمە هونەرمەندە هەوادارانی شۆککرد بەوەی بەبێ سەرپۆش و بە جل و بەرگی ئاساییەوە دەرکەوت و لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگیدایەوە.
دەوترێت ئەم خانمە هونەرمەندە بە شێوەیەکی کتوپڕ کەناڵەکەی جێهێشتووە، دواتر هاوسەری بەڕێوبەری کەناڵەکە ئاشکرایکرد هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەمینە هەوڵیداوە ببێتە ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و زیاتر گرنگیداوە بە بواری فاشن.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure