لە کۆنە چاکەتێکی کڕی، باوەڕناکەیت چی تێدا دۆزیەوە

هەمەڕەنگ :: 01/12/2019‌ :: 23617‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەندێکجار کەرەستەی تایبەتمان لەناو جل و بەرگەکانماندا لەبیردەچێت، بەڵام رووداوێکی دەگمەنە کەل و پەل لەناو جلی کۆنەدا بدۆزینەوە، هەرئەمەشە بەسەر ژنێکی ئەمریکی بەناوی هیسەر جاردنەر روویدا.

 
ئەم خانمە لەفرۆشگایەکی جل و بەرگی بەکارهاتوو چاکەتێکی کڕی و شۆکبوو پاش ئەوەی بینی مستیلەیەکی هاوسەرگیری گرانبەها لەناویەکێک لە گیرفانەکانیدایە.


ئەم خانمە وێنەی مستیلەکەی لەسەر فەیسبووک بڵاوکردەوە بەهیوای ئەوەی خاوەنەکەی بۆ بدۆزێتەوە، هیسەر دەڵێت: مستیلەکە سیمبوڵێکی خۆشەویستیە و بەدڵنیاییەوە خاوەنەکەی بەهۆی ونبوونیەوە هەست بە دڵتەنگی دەکات هەربۆیە بەدوای خاوەنەکەیدا دەگەڕێم.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure