هونەرمەندێکی ناودار گەیەندرایە نەخۆشخانە

هەمەڕەنگ :: 01/12/2019‌ :: 10794‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


رۆژی هەینی هونەرمەندی میسڕی ناودار محەمەد فوئاد گەیەندرایە بەشی چاودێری وردی یەکێک لە نەخۆشخانەکان.

 
تاهر فوئاد نەوەی ئەم هونەرمەندە ئاشکرایکرد لە ئێستادا محەمەد فوئاد پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت تاکو هۆکاری نەخۆشیەکەی دیاری بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە هۆنراوەی نوێترین گۆرانیەکانی بەناوی (ئیستەسمحینی) لەسەر فەیسبووک بڵاوبووەوە لەکاتێکدا وابڕیاربوو لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی کەناڵی یوتوبەکەی خۆیەوە بڵاویبکاتەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure