ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ رزگارتده‌كات له‌ قه‌بزى

هەمەڕەنگ :: 29/11/2019‌ :: 8415‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


قه‌بزى یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ رووبه‌ڕووى زۆر كه‌س ده‌بێته‌وه‌ به‌ هۆكارى جیاجیا، هه‌ربۆیه‌ پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى چاره‌سه‌رى بكه‌ن.


كونجى یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كانه‌ى كه‌ چاره‌سه‌رى قه‌بزى ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى. به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤارى نێوده‌وڵه‌تى توێژینه‌وه‌كان تایبه‌ت به‌ زانست و ئه‌ندازیارى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "كونجى به‌هۆى ئه‌و پێكهاته‌ پڕچه‌ورییه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى ده‌بێته‌ هۆكارى شێداركردنه‌وه‌ى ریخۆڵه‌كان و ده‌ردانى پێكهاته‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌هۆكارى نه‌هێشتنى قه‌بزى، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئازارى ئه‌و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ ناهێڵێت".

چۆنیه‌تى دروستكردن و به‌كارهێنانى پێكهاته‌كه‌
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ قه‌بزن ده‌توانن رۆژانه‌ كونجى تێكه‌ڵ به‌ زه‌ڵاته‌ و خۆراكه‌كانیان بكه‌ن.
- ده‌توانن به‌ئامێرى هاڕینى قاوه‌ بیهاڕن، وه‌ك پاوده‌ر بیكه‌ن به‌سه‌ر خۆراكه‌كاندا، یان ئه‌م پاوده‌ره‌ له‌گه‌ڵ سوپ و شله‌مه‌نییه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك.

تێبینى: ئه‌م جۆره‌ پێكهاته‌یه‌ بۆ منداڵ به‌كارنایه‌ت و دەبێت رێژه‌ى ئه‌و كونجییه‌شى كه‌ ده‌كرێته‌ ناو خواردنه‌كان له‌ 14 گرام زیاتر نه‌بێت و به‌شێوه‌ى رۆژانه‌ش به‌كاربێت، له‌دواى خواردنیشى ئاوێكى زۆر بخورێته‌وه‌.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure