میران عه‌لى ئاشكرایده‌كات ئه‌م كچه‌ مۆدێله‌ كورده‌ خۆشه‌ویستیه‌تى

هەمەڕەنگ :: 29/11/2019‌ :: 30644‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كوڕه‌ هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژى كورد میران عه‌لى ئاشكرایده‌كات، كچه‌ مۆدێلى كورد شه‌بنم بارانى خۆشه‌ویستیه‌تى.

میران له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ هه‌واداره‌كانییه‌وه‌ لێیده‌كرێت، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا خۆشه‌ویستى هه‌یه‌ ده‌ڵێت: "به‌ڵى خۆشه‌ویستم هه‌یه‌"، دواتر له‌ وه‌ڵامى هه‌وادارێكى تریدا كه‌ نوسویه‌تى "ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ شه‌بم هه‌یه‌، ڕاسته‌؟"، وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تى "به‌ڵى". ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا ئه‌و كچه‌ مۆدێله‌ كورده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ى نه‌ به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ نه‌به‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م وه‌ڵامانه‌ى میران، له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌ و بوونه‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌وادارانى.

میران عه‌لى، یه‌كێكه‌ له‌ كوڕه‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نج و دیاره‌كانى كورد، هاوكات شه‌بنم بارانى یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ مۆدێله‌ دیاره‌كانى كورد كه‌ له‌ماوه‌ى رابووردوودا نازناوى (شاجوانه‌ كورده‌كه‌ى ئینستگرام)ى پێبه‌خشرا له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانییه‌وه‌.

 

ئا:ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure