گەنجێکی عێراقی لەناو بەفرگرێکدا دۆزرایەوە...لەسەر ئەم کارە وای لێ کراوە

هەمەڕەنگ :: 27/11/2019‌ :: 9703‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پاش 8 کاتژمێر لە دیارنەمانی گەنجێکی عێراقی بەناوی حەسەن سەعدەدین لەناو بەفرگرێکدا دۆزرایەوە.

 
پاش ئەوەی ئەم گەنجە ڤیدیۆی ئەو کەسانەی گرت کە بەمەبەست خێمەی خۆپیشاندەرەکانیان لە کەربەلا سوتاند، لە رێگەی ماڵەوە ڕفاندیان و ماوەی 8 کاتژمێر بێ سەر و شوێنبوو، دواتر لەناوچەی ئیبراهیمیە لەناو بەفرگرێکدا دۆزیانەوە.
دواتر ڤیدیۆی رزگارکردنی ئەم چالاکوانە گەنجە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە و نیشانەی ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوەبووە، بەڵام سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی بەدەم خۆیەوە دەیگوتەوە"من ناترسم...نازانم چی بڵێم".
ڤیدیۆی ئەم کوڕە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا هەرای نایەوە و خەڵکی لە رێگەی تویتەرەوە ناوی چەند کەسێکی دیکەیان بڵاوکردەوە کە تاکو ئێستا بێ سەرو شوێنن و کەس نازانێت چیان لێ هاتووە.

وەرگێڕن:هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure