بزانە ئەم کچە کێی ئەلیسایە؟ زۆر لەخۆی دەچێت

هەمەڕەنگ :: 27/11/2019‌ :: 1350‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسایان بڵاوکردەوە لەگەڵ کچێکدا.

 
زۆرکەس تێبینی ئەوەی کرد کچەکە زۆر لەو دەچوو و دواتر دەرکەوت کچی خوشکەکەیەتی، ئەمەش لەکاتێکدایە پێش ماوەیەک ئەلیسا چەندین وێنە و ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ نۆرمای خوشکی لەسەر ئینستگرام بڵاوکردەوە.

لە ئێستادا ئەلیسا بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەند ئاهەنگێکی هونەری سەردانی کەنەدای کردووە و لە دوایین دەرکەوتنیدا وادیاربوو کێشی زیادیکردووە، هەربەوهۆیەوە هەندێ کەس رەخنەیان لێگرت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure