خۆشەویستە نوێیەکەی براد پیت کچێکی عێراقیە...وینەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 26/11/2019‌ :: 8609‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لەماوەی ئەم چەند مانگەدا وێنەگرانی پاپاراتزی سێ جار وێنەی ئەکتەری ئەمریکی ناودار (براد پیت) و کچە هونەرمەندی بە رەچەڵەک عێراقی (عالیە شەوکەت)یان بەیەکەوە گرتووە.

 
براد لەگەڵ عالیە تەماشای نمایشی ئۆپرایان کرد و یەک ریز پێش عالیە دانیشتبوو ئەویش لە پشتیەوە بە زەردەخەنەوە تەماشای دەکرد.

لە دەرکەوتنەکەیدا عالیە عەزیەکی سپی درێژی پۆشیبوو و لەگەڵ چاکەتێکی شین رێکی خستبوو، هەروەها هیچ ماکیاژی نەکردبوو و قژی بە کڵاو داپۆشیبوو، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆ هەیە لەسەر ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان عالیەی تەمەن 30 ساڵ و برادی تەمەن 55 ساڵ هەیە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لێیانەوە دەڵێن تەنیا هاوڕێن.

وەرگێڕان:ه.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure