بەهۆكارێكی سەیر ماوەی 18 ساڵ هاوسەرگیرییەكەی دواخست

هەمەڕەنگ :: 25/11/2019‌ :: 986‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كچێكی تەمەن 38 ساڵ بۆ ماوەی 18 ساڵ پڕۆسەی هاوسەرگیریی خۆی دواخست تا لەكۆتاییدا گەیشت بەو ئاواتەی هەوڵی بۆ دا.

شارمین برۆكس ساڵی 2001  بۆ یەكەمجار چاوی بە دارین سكوێرزی هاوڕێی كەوت و بەوتەی ئەو شارمین ئەو دەمە خاوەنی جەستەیەكی رێك و جوان بووە.

دوای ساڵێك بوونە خاوەنی یەك منداڵ، دوای ئەو ماوەیە وەك كوڕە هاوڕێكەی باسیكردووە، خۆشەویستەكەی رۆژ بە رۆژ كێشی زیادی کردووە، تا وای لێهاتووە نەیتوانیوە جلی بوكێنی لەبەربكات، بەمهۆیەشەوە 18 ساڵ رۆژی ئاهەنگەكەیان دواخستووە.


لەماوەی ئەو 18 ساڵەدا برۆكس لەهەوڵ و تێكۆشاندا بوو تا كێشی خۆی دابەزێنێت و ببێتە خاوەنی ئەو جەستەیەی جلی بووكێنی بۆ ببێت، لەكاتێكدا زیاتر لە 100 كیلۆ كێشی هەڵكشاوە.

ئەو ژنە ئەمریكییە دەڵێت: "كاتێك ساڵی 2010 تووشی بێكاریی بوون، خۆی و هاوسەرەكەی، زۆربەی كاتەكانی رۆژ بەخەو بردوێتیە سەر و ئەوەش هۆكار بووە تا قەڵەو ببێت، بەڵام دوای 18 ساڵ خۆی دابەزاند و توانییان ئەمساڵ ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ساز بكەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure