گوڵپه‌ری له‌ فیلمێكی فارسیدا به‌شداری ده‌كات وێنه‌كانی به‌ حیجابه‌وه‌ بڵاودەکاتەوە

دراما و سینەما :: 24/11/2019‌ :: 26977‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

نورگول یەشیلجای خانمه‌ ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگ و ناسراوی تورك  و كاره‌كته‌ری گولپه‌ری له‌ درامای توركی "گوڵپه‌ری" كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ كوردستان په‌خش ده‌كرا، به‌شداری  له‌ فیلمێكی فارسی بەناوی "جن زیبا"(جنۆكه‌ی جوان) كردووه‌.


گول په‌ری له‌و فیلمه‌دا و به‌ حیجابەوە ده‌رده‌كه‌وێت و وێنه‌كانی به‌ حیجابه‌وه‌ بووه‌ته‌ جێی قسه‌و باسی هەوادارانی، زۆربه‌ی لایه‌نگرانی پێیانوایه‌ نورگوڵ یان گوڵپه‌ری به‌ حیجابه‌وه‌ زۆر سه‌رنج راكێشه‌ و بەشێکی دیكه‌ ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن جوانی سروشتی بێت، له‌ هه‌مووكات و به‌ هه‌موو جل و به‌رگێكه‌وه‌ جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌.

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1976 له‌ شاری ئه‌فیون قه‌ره‌ی توركیا له‌دایكبووه‌.

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure