كاتێك ماسی ده‌خۆیت چى به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا دێت؟

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2616‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ماسی سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى و سه‌رسوڕهێنه‌ری پرۆتینە،  هه‌روه‌ها ماسیه‌ چه‌وره‌كان پێك دێت له‌چه‌وری و ترشی ئۆمیگا 3ی چه‌وری كه‌ ته‌ندروسته‌ بۆ دڵ  هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كى زۆری فۆسفۆری به‌سودى بۆ ته‌ندروستى جه‌سته‌ به‌گشتى تێدایه‌.


پێگه‌ى هێڵس لاین باس له‌ سوده‌كانى خواردنى ماسی ده‌كات هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات ئاماده‌كردنى ماسی ئاسانه‌ بۆیه‌ ده‌توانیت رۆژانه‌ بیخۆیت.

چاره‌سه‌ری ماندویه‌تى ده‌كات
له‌ ئێستادا  زۆربه‌مان به‌هۆی فشاره‌كانى ژیانه‌وه‌ به‌ده‌ست كه‌م خه‌وی و تێكچونى خه‌وه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، خواردنى ماسی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات و خه‌وێكى ئارامت پێ ده‌به‌خشێت.

منداڵان له‌ نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌پارێزێت 
ره‌بۆ هه‌وكردنى لقه‌ هه‌واییه‌كانى مرۆڤه‌ و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ خواردنى ماسی منداڵان له‌ تووشبون به‌نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌پارێزێت.

 بۆ ته‌ندروستى مێشك به‌سوده‌
خواردنى ماسی تێكچونى مێشك و عه‌قڵ  له‌ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ماسی ده‌خۆن ماده‌ى خۆڵه‌مێشیان له‌ سه‌نته‌ری مێشك زۆرتره‌ كه‌ بیره‌وه‌ری و هه‌سته‌كان به‌هێزتر ده‌كات.

جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌
خواردنى ژەمێك ماسی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا  مه‌ترسی جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure