سوده‌كانى پرته‌قاڵ بۆ مێشك بزانه‌

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1490‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پرته‌قاڵ میوه‌یه‌كى زستانه‌یه‌ ده‌توانیت بیخۆیت و ده‌توانیت بیكه‌یت به‌ شه‌ربه‌ت و بیخۆیته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خواردنى تریشدا تێكه‌ڵی بكه‌یت.

پرته‌قاڵ به‌ ریشاڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و بۆ كۆئه‌ندامى هه‌رس به‌سوده‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین سی و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى تر.

پێگه‌ى هێڵس لاین باسى له‌ سوده‌كانى پرته‌قاڵ كردووه‌ بۆ مێشك کە بریتین لە:
پرته‌قاڵ له‌ناو میوه‌كاندا ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌ به‌ ڤیتامین سی كه‌ گرنگترین ڤیتامینه‌ بۆ ته‌ندروستى مێشك و خواردنى بڕێكى پێویست له‌و ڤیتامینه‌ ناهێڵێت مێشك تێكچێت و ده‌یپارێزێت له‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، هه‌روه‌ها پرته‌قاڵ دژه‌ ئۆكسیدى تێدایه‌ كه‌ كار ده‌كات بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى له‌ناوچونى خانه‌كانى مێشك.

رۆژانه‌ پرته‌قاڵێك بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ت بڕی پێویستى ڤیتامین سی وه‌ربگرێت و پارێزگاری له‌ ته‌ندروستى مێشكت بكات و له‌ زه‌هایمه‌ر و نه‌خۆشیه‌كانى تر و خڵه‌فاوی ده‌تپارێزێت.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure