له‌ ژنێكى راستى ده‌چێت... زیره‌كترین رۆبۆت ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1030‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زیره‌كترین مرۆڤى ده‌ست كرد له‌ جیهان له‌سه‌ر شاشه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى بریتانی ده‌ركه‌وت و تێیدا پێشكه‌شكاره‌كه‌ تووشی سه‌رسوڕمان و ترس بوو كاتێك ره‌فتاری رۆبۆته‌كه‌ى بینى كه‌ له‌سه‌ر شێوازى ژنێكى جوان دروست كراوه‌.


ئه‌و رۆبۆته‌ به‌ هێمنى و زیره‌كى ده‌جوڵێته‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ ده‌كات و له‌ مرۆڤێكى راسته‌قینه‌ ده‌چێت و نیگاكانى له‌نێوان پێشكه‌شكاره‌كه‌ و هاوڕێكه‌ى ده‌گۆڕییه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى میترۆ بڵاویكرده‌وە: بێژه‌ره‌كه‌ تووشی شۆك بوو كه‌ توانای رۆبۆته‌كه‌ى بینى به‌ چه‌ند ساتێك توانى وێنه‌ى پێشكه‌شكاره‌كه‌ دروست بكات دوای ئه‌وه‌ى یه‌ك جار سه‌یری روخساری كرد و پسپۆره‌كه‌ به‌ بێژه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌و شێوه‌ى تۆ باش ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش وای له‌ بێژه‌ره‌كه‌ كرد پرسیارێكى نامۆ بكات.

زیره‌كترین رۆبۆت له‌ جیهاندا ده‌بێته‌ شه‌ڕانگێز و خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وى ده‌كات؟ به‌واتای ئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ پێچه‌وانه‌ بێته‌وه‌ و هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ به‌سه‌ر مرۆڤ دا؟ له‌ وڵامدا دیزاینه‌ر و دروستكه‌ری رۆبۆته‌كه‌ وتى: باوه‌ڕ ناكه‌م. 

بێژه‌ره‌كه‌ متمانه‌ى به‌ وەڵامه‌كه‌ نه‌بوو بۆیه‌ خۆی به‌دور ده‌گرت له‌ بینینى  چاوى ژنه‌ رۆبۆته‌كه‌.

هه‌روه‌ها له‌و به‌رنامه‌یه‌ باس له‌وه‌كرا كه‌ ئایا مرۆڤى ده‌ست كرد ده‌توانێت له‌سه‌ر شاشه‌ كار بكات و جێگه‌ى مرۆڤ بگرێته‌وه‌  له‌ داهاتوودا؟ بۆیه‌ هه‌ردوو بێژه‌ره‌كه‌ ئه‌و پرسیاره‌یان كرد و وتیان ده‌بێت ئه‌و ژنه‌ جێگه‌ى ئێمه‌ بگرێته‌وه‌ و به‌رنامه‌ى به‌یانیان له‌بری ئێمه‌ پێشكه‌ش بكات؟  وڵامه‌كه‌ به‌ڵێ بێ گومان چونكه‌ ته‌كنه‌لۆجیا به‌ره‌و پێش ده‌چێت.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure