دواڕۆژ
ژنێک دوای دوو مانگ لە مردنی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی ئەو نامانەی داوەتەوە کە بۆی چووە، ئەمەش گومانی لای پۆلیس دروستکردووە تا گەیشتوون بە راستییەکان.
رۆژنامەی میرەری بریتانی بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی ژنێک بۆ ماوەی دوو مانگ دیارنەماوە، گومان لە هاوسەرەکەی کراوە و دەستگیرکراوە.
هاوسەری ژنەکە دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە، بە ژنەکەی وتووە بۆ بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە دەچنە ویلایەتی لاس ڤێگاس، بەڵام بردوویەتییە بیابانێک و دوای خنکاندنی بەجێی هێشتووە.
ئەو پیاوە بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی ئەکاونتی فەیسبووکی هاوسەرەکەی بەکارهێناوە و لەبری ئەو وەڵامی نامەکانی داوەتەوە تا بیسەلمێنێت لە ژیاندا ماوە.
ئا:ئەڤین