دواڕۆژ
كاوڕ
گەر هاوسەرگیریت کردووە توشی کیشە دەبیت لەگەڵ هاوسەرەکەت هەوڵبدە، کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆت بکەیت، ئەمڕۆ دەستکەوتی داراییت دەبێت و لە خۆت لەژێر کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک کەس دەهێنیتە دەرەوە.
گا
بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەرتن پێدەچێت کێشەت بۆ دروست بکەن ئاگاداربە، لە بڕیاردان پەلە مەکە، ئەمڕۆ دەستکەوتی باشت دەبێت.
دووانه
رۆژێکی پڕ چالاکی و وزە دەبێت بۆت، دڵخۆش دەبیت بە هاوکاری کردنی کۆمەڵێک کەسی هەژار و کەمدەرامەت، لەرووی سۆزدارییەوە بە رۆژێکی هەستیار بۆت دەژمێردرێت.
قرژاڵ
پێویستە ئەمڕۆ خۆڕاگر بیت بەرامبەر ئەو کێشە و گرفتانەی دێتە رێگەت، هەست بە شپرزەیی دەکەیت، ئاگادار بە هێمنی خۆت لەدەست نەدەیت.
شێر
لەرووی خێزانی و سۆزدارییەوە ئەمڕۆ لە بەرژەوەندیت دەبێت و نزیکبوونەوەت لە کەسانی خۆشەویستت دەبێت، ئەمڕۆ بەرەوپێشچوونت دەبێت
فهریك
ئەمڕۆ توشی کێشە دەبیت لەگەڵ خۆشەویستانت، پێویستە تەرکیز بکەیتە سەر لایەنی داراییت و پێداچونەوە بە پرۆژەکانتدا بکەیت.
تهرازوو
لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەتدا هەست بە گەرمی دەکەیت، چالاکی و پرۆژەکانت بە باشی دەڕۆن و دەستکەوتت دەبێت لەو بوارەدا.
دووپشك
ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیت خراپ دەبێت و کەسانی دەوروبەریشت هەست بەو دۆخەت دەکەن، جگە لەوەی کێشە و دڵەراوکێ رووت تێدەکەن، پێویستە بە ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.
كهوان
خۆشەویستانت نزیکن لێتەوە و پاڵپشتیت دەکەن لە کار و پرۆژەکانت، پێویستە ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و هەستی لێبوردەیی کارەکانت بەڕێوە ببەیت.
گیسك
ئاگادار بە هەستکردنت بە دوودڵی و دڵەراوکێ لەرووی سۆزدارییەوە زیان لە پەیوەندییەکەت دەدات، لەرووی پیشەییەوە ئاگاداربە دەستبەرداری خەونەکانت مەبە.
سهتڵ
مەعنەویاتت بەرزدەبێتەوە و لەرووی داراییەوە سوودمەند دەبیت، تۆ کەسێکی لەوە بەهێزتری بیری لێدەکەیتەوە.
نهههنگ
ئەمڕۆ یارمەتیدەرت دەبێت لە زانینی هەندێک نهێنی کە پێشتر نەتزانیوە، کاتێکی باشە بۆ نزیکبوونەوە لەو کەسانەی خۆشت دەوێن و بەلاتەوە گرنگن، ئاگاداری هەنگاوەکانت بە لە رووی کارەکەتەوە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەکە لە ئامانجەکەت دوورت دەخاتەوە.
ئا:ئەڤین