بە پێیەکانتدا بزانە چ نەخۆشییەکت هەیە

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2526‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەندێك لە نەخۆشیەكانی جەستە نیشانە لەسەر پێیەكان دروست دەكەن،  بۆ نمونە نەخۆشی شەكرە دەبێتە هۆی سست بونی سوڕی خوێن ئەمەش كێشە لەناو خوێنبەرەكان و مولولەی خوێن دروست دەكات.

پێگەی برایت ساید  باسی ئەو نیشانانە دەكات كە بەهۆی تێكچونی باری تەندروستی لەسەر پێیەكان دەردەكەون.

لەكاتی وەستانی زۆر بە پێوە لەوانەیە قاچەكانت بئاوسێت، بەڵام لەوانەیە كاریگەری لەسەر بەشێكی تری جەستەت بكات , بەڵام  تۆ یان  لەدەست یان پێ یان پاژنەی پێ و قاچەكانت ئەو نیشانانە ببینیت.
لەوانەیە ئاوسانی پێیەكانت بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بێت كە وا دەكات شلەمەنیەكان زیاتر لەخوارەوەی پێیەكان كۆبێتەوە.

لەوانەیە ئەو ئاوساوییە بەهۆی هەبونی كێشەیەكەوە بێت لە خوێنبەرەكان كە ئیتر نەتوانێت بە باشی خوێن بگوازێتەوە ئەمەش وا دەكات خوێن لە قاچەكان كۆبێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسانی  دەست و پێیەكان.

هەروەها هەندێك جار ئاوسانی پێیەكان  بەهۆی كێشەكانی جگەرەوە روودەدات سستی جگەر وا دەكات رێژەی پێویستی پرۆتینی خوێن بەرهەم نەهێنێت. 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure