به‌م خواردنانه‌ تووشی ژه‌هراویبوون ده‌بیت

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1635‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

كۆمه‌ڵێك خواردن هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تووشی ژه‌هراویبوونی خۆراك ده‌بیت، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ ئاگاداریان بیت.

هێلكه‌

سالمۆنیلا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ ژه‌هراویبوونی خۆراك، ئه‌گه‌ر هێلكه‌كه‌ خراپ بووبێت یاخود به‌ باشی نه‌كوڵابێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ تووش ببیت.

ماسی تونا
ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی نادروست ئه‌م ماسییه‌ هه‌ڵبگیرێت و تێكبچێت ئه‌وا به‌ هه‌مان شێوه‌ تووشی ژه‌هراویبوونی خۆراكت ده‌كات.

كاهوو
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری كه‌مه‌ به‌ڵام ئه‌و سه‌وزانه‌ی به‌ باشی نه‌شۆرێنه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی ژه‌هراوبیوونت بكه‌ن.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure