تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ سناپچات به‌هۆیه‌وه‌ ته‌مه‌نت ده‌گۆڕێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 422‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

به‌رنامه‌ی سناپچات فیلته‌رێكی نوێی زیاد كردووه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات كه‌ خۆیان به‌ پیری ببینن و هه‌روه‌ها به‌ منداڵیش، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت گه‌شتێكی كاتیان ئه‌نجام دابێت.

كۆمپانیای سناپچاتیش هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی نا له‌ فیلته‌ر نوێیه‌كه‌ (گه‌شتی كات)، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی (فه‌یس ئاپ)ه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا سه‌رنجی زۆربه‌ی خه‌ڵكی راكێشا و و زۆر كه‌س به‌كاری ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پیری رووخساری خۆیان ببینن.

خه‌ڵك له‌ ئێستادا ئه‌م فیلته‌ره‌ نوێیه‌ زۆر به‌كار ده‌هێنێت چونكه‌ رێگایه‌كی پێكه‌نیناوییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووخساری خۆت ببینیت به‌ گه‌نجی و به‌ پیری.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure