ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداری نوێ دۆزراوه‌ته‌وه له جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنیدا
تەندروستی ::
پێش 3 هەفتە :: 608 جار بینراوە
دواڕۆژ
چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه كه له رێیه‌وه مادده‌یه‌كی مه‌ترسیداری نوێ دۆزراوه‌ته‌وه له ناو جگه‌ره ئه‌لكترۆنییه‌كان، ئه‌مه‌ش له پاش تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ئه‌م جۆره جگه‌رانه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا.
به‌پێی فرانس پرێس، تاقیكردنه‌وه‌كان كه له گۆڤاری رێكخراوی پزیشكی كه‌نه‌دی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریخستووه كه ئه‌و ماده مه‌ترسیدار و كوشنده‌یه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له ناو جگه‌ره ئه‌لكترۆنییه‌كاندا بریتییه له ماده‌ی دوانه ئهسیتایڵ.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ماده‌یه بێ زیانه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیخوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچنه سییه‌كانه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ببنه هۆی مردنی كه‌سه‌كه.
و:كێوان