وه‌تسئه‌پ داوایەک لە بەکارهێنەرانی دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 661‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌تسئه‌پ داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانى ده‌كات له‌ترسی سیخوڕیكردن به‌رنامه‌كه‌یان له‌و پێگه‌یه‌ نوێبكه‌نه‌وه‌.

 

ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ى پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ رێگه‌ به‌ هاككه‌ره‌كان ده‌دات بگه‌نه‌ به‌كارهێنه‌ران  له‌ڕێگه‌ى ناردنى مه‌له‌فێكى ئێم پی فۆره‌وه‌.

وه‌تسئه‌پ ده‌ڵێت: "پێشتر ئه‌و  كێشه‌یان چاره‌سه‌ركردووه‌،  به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌یان نوێ نه‌كردووەته‌وه‌ بۆیه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ رووبه‌ڕووى  هاك ببنه‌وه‌".

 

له‌م مانگه‌دا 19 چالاكوان و رۆژنامه‌وان و سیاسیه‌كانى هندستان ئاشكرایان كرد: " هه‌ژماره‌كایان له‌سه‌ر وه‌تسئه‌پ كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ناو ئه‌و 1400 كه‌سه‌ى جیهان بوون كه‌ نامه‌ی ئاگادار كردنه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه‌ و پێیان راگه‌یەندراوه‌، هه‌ژماره‌كانیان هاككراون". به‌ڵام وه‌تسئه‌پ ره‌تیكردۆته‌وه‌ په‌یوه‌ندى له‌نێوان  ئه‌و نامانه‌ و ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا هه‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆ زیانبه‌خشه‌ نێردرابێت  و ده‌ڵێت: "به‌ڵگه‌ نییه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه‌ پێشتر هه‌بووه‌ بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ى هاككه‌ره‌كانى به‌كاریان هێنابێت".

 

وته‌بێژى وه‌تسئه‌پ بۆ رۆژنامه‌ى ئیندیپێندنت رایگه‌یاندووه‌: "به‌رده‌وام كارده‌كات بۆ باشتركردنى پاراستنى ئه‌منیه‌تى به‌كارهێننه‌ران له‌ڕێگه‌ى باشترین تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا".

 

وه‌تسئه‌پ ده‌ڵێت: "پێویسته‌  به‌رنامه‌كه‌ نوێبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوربین له‌ هه‌ر هاككردنێك".  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure