بێ ئه‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بكات كورسییه‌كى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 666‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ماریا فاسیلیفیتش هاوڕێی  ئیلكسانده‌ر لوكا شینكۆی، سه‌رۆكى بلاروسیا بووه‌ بچوكترین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌.


رۆژنامه‌ى زه‌ سه‌نى بریتانى بڵاویكرده‌وه‌،  كاری ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى بلاروسیا  كراوه‌ كه‌ له‌ كۆتای هه‌فته‌ى پێشوو ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا فاسیلی فیتش كورسیه‌كى به‌ده‌ستهێناوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه‌ و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ساز نه‌كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هیچ به‌رهه‌ڵستكار و ئۆپۆزسیۆنێك كورسی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌.

ئه‌لكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆ نازناوى دیكتاتۆری ئه‌وروپای پێدراوه‌ و له‌ ساڵى 1994ه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى بلاروسیای گرتۆته‌ده‌ست  و زۆر تونده‌ له‌گه‌ڵ سیاسیه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى وڵاته‌كه‌ى. دوای ئه‌وه‌ى بۆته‌ شاجوانى بلاروسیا له‌ مانگى مایۆی 2018 ه‌وه‌ ماریای ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لوكاشینكۆی سه‌رۆك كه‌ ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌ له‌ زۆر بۆنه‌ و ئاهه‌نگدا به‌یه‌كه‌وه‌ بینراون. 

لوكا شینكۆ و هاوڕێكه‌ى ئاماده‌ى یاری هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵ و چه‌ندین میهره‌جان و فستیڤاڵی ئه‌و وڵاته‌ و جامى جیهانى 2018 له‌ مۆسكۆ بوون و له‌ ئاهه‌نگى سه‌ری ساڵدا له‌ مینسكى پایته‌خت به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌مایان كردووه‌.   

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure