دیلێك دواى 11 ساڵ له‌ زنجیره‌ى (وێستگه‌ى ته‌كسى) ئێستا ناناسرێته‌وه‌...وێنه‌ ببینه‌

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 12371‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمه‌ ئه‌كته‌رى تورك (پێلین سۆنماز) كه‌ به‌ كه‌سایه‌تى (دیلێكى كچى عوسمان ئاغاى) زنجیره‌ى (وێستگه‌ى ته‌كسى) ناسراوه‌ نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌واداره‌كانیشى ده‌ڵێن "هێنده‌ شۆخوشه‌نگ بووه‌ ناناسرێته‌وه‌".

پێلین به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام، بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌شى بووه‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى چونكه‌ وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن "هێنده‌ گۆڕاوه‌ و شۆخوشه‌نگ بووه‌ ناناسرێته‌وه‌".

پێلین ته‌مه‌نى 31 ساڵه‌ و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى دیار و سه‌رمایه‌دارى تورك جه‌نگیز چۆڵاك كردووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتى توركیا به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

 

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure