باوكێك ده‌بێته‌ هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى كوڕه‌كه‌ى

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3821‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئارتیم، پیاوێكى ئۆكرانى ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى مه‌یخواردنه‌وه‌وه‌ هۆشى له‌ده‌ستده‌دات، ده‌بێته‌ هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى كوڕه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش مانگانه‌كه‌ى.

رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ئارتیم و هاوسه‌ره‌كه‌ى تێتیناى ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش مانگانه‌كه‌ى نازارە به‌شدارى ئاهه‌نگێكى یادى له‌دایكبوون ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ى ئارتیم ماده‌ى ئه‌لكهولى زیاد له‌ پێویست ده‌خواته‌وه‌، هۆشى له‌ده‌سته‌ده‌دات، كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ تێتینا، منداڵه‌كه‌ى ده‌خاته‌ ناو جۆلانه‌كه‌ى، خۆشى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌نزیك شوقه‌كه‌یان بوه‌ستێنێت.

تێتینا له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: "10 خوله‌ك دواتر گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، بینیم كوڕه‌كه‌م به‌بێ جوڵه‌ له‌سه‌ر عه‌رزه‌كه‌ راكشابوو له‌ ژوورى نوستنه‌كه‌دا، هاوسه‌ره‌كه‌شم پرخه‌ى لێدابوو و له‌سه‌ر جێگاى خه‌وتنه‌كه‌ نوستبوو".

ده‌شڵێت: "كه‌ به‌رزم كرده‌وه‌ هه‌ناسه‌ى نه‌ده‌دا، دواتر بۆمانده‌ركه‌وت گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

میدیاكان له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "باوكى منداڵه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك منداڵه‌كه‌ى راوه‌شاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى بكاته‌وه‌، له‌ده‌ستى كه‌وتووه‌ و گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌هۆى كاریگه‌رى مادده‌ى كحولییه‌كان له‌سه‌رى كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌ نه‌بووه‌، له‌ ئێستادا باوكه‌كه‌ به‌ تۆمه‌تى كوشتنى كوڕه‌كه‌ى خۆى ده‌ستگیر كراوه‌".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure