فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیەكى نوێ زیادده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 811‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیه‌كى نوێ  زیادده‌كات، بوار به‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌یانه‌وێت ریكلام بكه‌ن.

ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ هه‌مان بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ریكلامانه‌یه‌ كه‌ له‌ناو ڤیدیۆكاندا په‌خشده‌كرێن كه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و پابه‌ندن به‌ رێنمایه‌كانى فه‌یسبووك و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ڤیوه‌ریان هه‌یه‌، رۆژانه‌ ڤیدیۆكانیان  له‌ یه‌ك خوله‌كدا  سێ هه‌زار بینه‌ریان هه‌بووه‌.

ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌ ته‌نها له‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كى دیاریكراودا رێگه‌ به‌ په‌خشی ریكلامه‌كان ده‌دات.

له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابووردوودا ئه‌و كه‌سانه‌ى ریكلام بۆ بابه‌ت و برانده‌كانیان ده‌كه‌ن مه‌ترسیان هه‌بوو كه‌ ریكلامه‌كانیان له‌ناو چه‌ند پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ فه‌یسبوك بڵاوبێته‌وه‌  به‌تایبه‌ت له‌ناو رووداوه‌ تیرۆرستیه‌كاندا وه‌ك ته‌قه‌كردنى  مزگه‌وته‌كه‌ى نیوزله‌ندا، بۆیه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی رێكخه‌ر و پێداچونه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كان فشاری لێده‌كرێت كه‌ پارێزگاری له‌ برانده‌ بازرگانیه‌كان بكات.

فه‌یسبوك رێگه‌نادات  كه‌ ریكلامه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌ند بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌ك دابنرێت،  به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه‌ رێگری له‌م حاڵه‌ته‌ بكرێت، چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك كه‌ ئه‌وان به‌باشی نازانن و گونجاو نییه‌  ریكلامه‌كانیان بڵاوده‌بێته‌وه‌.  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure