ئه‌گه‌ر سووده‌كانى خواردنه‌وه‌ى ئاوى جۆ بزانیت به‌رده‌وام ده‌یخۆیته‌وه
تەندروستی ::
پێش 3 هەفتە :: 1090 جار بینراوە
دواڕۆژ
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بو نه‌سڕ تایبه‌تمه‌ندى چاره‌سه‌ری رووه‌كى سروشتى ده‌ڵێت: "خواردنه‌وه‌ى ئاوى جۆ سڕبوونى ده‌ست و پێكان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئه‌حمه‌د ئه‌بو نه‌سڕ ورده‌كارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: "جۆ چاره‌سه‌ری دڵته‌نگى ده‌كات له‌ڕێگه‌ى ده‌ردانى هۆڕمۆنى سیراتونین كه هۆڕمۆنى دڵخۆشیه، وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به هاوسه‌نگى ده‌روونى و ئارامى و پشوو بكات، چونکە جۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین بی 12".
ئه‌و تایبه‌تمه‌نده له بواری چاره‌سه‌ری رووه‌كى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "جۆ به‌ردى گورچیله و لاوازى بهرگریدهكات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به بیتاجلیكان كه ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگری".
پ: ئا.ح