له‌م وڵاتانه‌ كچان ده‌چنه‌ خوازبێنی كوڕان

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1621‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان كوڕ و بنه‌ماڵه‌ی كوڕ به‌و په‌ڕی رێزه‌وه‌ ده‌چنه‌ ماڵی كچ و خوازبێنی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ چه‌ند شوێنێكى جیهان ئه‌م نه‌ریته‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ و كچ و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه‌ خوازبێنی كوڕ، ئه‌و شوێنانه‌ بریتین له‌:


- له‌ مه‌غریب  ئه‌و وڵاته‌ی له‌ باكوری رۆژئاوایی ئه‌فریقا هه‌ڵكه‌وتووه‌ و زۆربه‌ی دانیشتووانی موسوڵمانن، رێژه‌ی كچان زیاتره‌ له‌ كوڕه‌كان، له‌م وڵاته‌دا ژنان پیاو هه‌ڵده‌بژێرن و  ده‌چنه‌ خوازبێنی. 

- گینه‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌فریقییه‌ كه‌ تیایدا كچان و ژنان هاوسه‌ری داهاتوویان هه‌ڵده‌بژێرن و خوازبێنی لێده‌كه‌ن.

- ئۆكرانیا، له‌م وڵاته‌شدا نه‌ریتی خوازبێنی ژن له‌ پیاو نه‌ریتێكی ئاساییه‌، به‌ تایبه‌ت شاری لویۆ كه‌ به‌ شاری خوازبێنی له‌ پیاوان ناسراوه‌.

- نه‌ریتی هه‌ڵبژاردن و خوازبێنی كردن له‌ پیاوان  له‌ لایه‌ن ژنان و كچانه‌وه‌، له‌ شاری  شیكاگۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌یسەندووه‌ و بووته‌ نه‌ریتێكی گشتى په‌سه‌ندكراو.

- چین  له‌ ناو چه‌ندین خێڵ له‌ وڵاتی چیندا ژنان خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتن و خێڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌ كۆنیشه‌وه‌ له‌م خێڵانه‌دا ژنان هاوسه‌ری داهاتوویان هه‌ڵبژاردووه‌ و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ كردوون.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure