دایکێک سێ کوڕی خۆی دەکوژێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4789‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


ژنێكی 27 ساڵان كە بە كوشتنی سێ كۆرپەی تۆمەتبار بوو، دوای 4 ساڵ دەستگیردەکرێت  و زیندانی دەكرێت.

پۆلیسی ئەمریكا بڵاویدەكاتەوە: ئەو ژنە 27 ساڵانە لە تەمەنی 18 ساڵییەوە تا تەمەنی بیست و سێ ساڵی سێ كۆپەلەی كوڕی خۆی بەشێوەیەكی دڕندانە كوشتووە و دواییش بۆ ماوەی 4 ساڵ خۆی لە پۆلیس شاردۆتەوە.

ئەو ژنە دوای دەستگیرکردنی دان بە تاوانەكەیدا دەنێت و دەڵێت: كاتێك تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بووە لە لایەن زڕ باوكییەوە دەستدریژی كراوەتە سەر و دواییش لێی دووگیان بووە، بۆیە بڕیاری داوە هەركاتێك بە منداڵی كوڕەوە  دووگیان بوو، كۆرپەکەی بكوژێت، تاوەكوو لە داهاتوودا وەكوو باوكیان نەبنە هۆی ئازار و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان و ژنان.

سەڕەرای ئەوەی پزیشكی دەروونی ئاشكرایكردووە، ئەو ژنە بە هۆی دەستدرێژی و ئازار بینینەوە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، بەڵام بە 37 ساڵ زیندان سزا دەدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure