پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2603‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوڕ
به‌شێوه‌یه‌كى باش و كارامه‌ ئه‌ركه‌كانت جێبه‌جێ ده‌كه‌یت و به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت تا ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ستده‌هێنیت.

گا
به‌هۆى ئه‌و جیاوازى بۆچوونانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت هه‌ته‌ تووشى كێشه‌ ده‌بیت، هه‌وڵبده‌ بۆچوونه‌كانى خۆتى بۆ روون بكه‌یته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ لێكتێنه‌گه‌یشتن روونه‌دات و بارودۆخه‌كه‌ خراپتر نه‌بێت.

دووانه‌
ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ده‌ست فشاره‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بێزار ده‌بیت، واباشتره‌ پشوو وه‌ربگریت بۆئه‌وه‌ى بتوانیت به‌رده‌وامبیت له‌ كاره‌كه‌ت.

قرژاڵ
به‌هۆى پشتگوێخستنى كاره‌كه‌ته‌وه‌ گرفتى زۆرت بۆ دروستده‌بێت و داهاتووت ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌وڵبده‌ به‌زووترین كات بارودۆخه‌كه‌ رێك بكه‌یته‌وه‌.

شێر
تۆ زیره‌كییه‌كى بێوێنه‌ت هه‌یه‌ له‌ زانستدا و به‌رده‌وامبه‌ له‌ خوێندن، ده‌توانیت به‌ئاسانى ئاماده‌كارى بۆ خوێندنى پله‌ باڵاتر بكه‌یت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، به‌وشێوه‌یه‌ ده‌رگاى زیاترى كاركردنت له‌به‌رده‌مدا ده‌كرێته‌وه‌.

فه‌ریك
ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ختت باشترده‌بێت و پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى زیاتر متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت و هه‌لێكى كارى نوێت له‌به‌رده‌مدا ده‌كرێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌یت.

ته‌رازوو
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌كه‌یت، پێویسته‌ مۆڵه‌تێكى درێژخایه‌ن وه‌ربگریت بۆئه‌وه‌ى پشووبده‌یت و بارودۆخت ئاسایى ببێته‌وه‌.

دووپشك
پێویسته‌ زیاتر كارامه‌بیت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت، تا بتوانیت بگه‌یت به‌ خه‌ونه‌كانت.

كه‌وان
راشكاوی و توندیت له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردنتدا هۆكارى دروستبوونى گرفته‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتدا، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌مێك دیپلۆماسى بیت و پێویست ناكات ره‌قى بنوێنیت.

گیسك
له‌هه‌ندێك رووه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌تدا به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چیت، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكارى باش ڕووده‌ده‌ن ئاسووده‌ت ده‌كه‌ن.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ت ده‌ستپێده‌كات و كاره‌كانت به‌باشى به‌ره‌وپێش ده‌چن و خاوه‌ن كاره‌كه‌ت زۆرى به‌دڵ ده‌بێت و پشتیوانى ته‌واوت ده‌كات.

نه‌هه‌نگ
ئاگادارى ده‌ماقاڵێ به‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ به‌رپرسانى كاره‌كه‌تدا، یارى به‌ ئاگر مه‌كه‌ و زۆر خۆڕاگربه‌ بۆئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
 پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure