دواڕۆژ
خاڵى لاوازى ئێمه‌ى مرۆڤ چۆنێتى هه‌ڵسوكه‌وت كردنمانه بۆ پاراستن و چاككردنى ته‌ندروستیمان، زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و قسانه‌ى كه بۆ پزیشك و نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بناغهبهن كه قسه‌كان لۆجیكى و ئه‌قڵانین. تۆ كاتێك زانیارییه‌كم ده‌ده‌یتێ ، من ئه‌و زانیاریه ده‌خه‌مه مێشكمهوهو له ئه‌نجامیدا ڕه‌فتارم گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت.
هه‌موومان سوودى به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تى ده‌زانین له كاتى لێخوڕینى ئوتۆمبیلهكاندا به‌ڵام ئایا هه‌موومان ده‌یبه‌ستین ؟ ئه‌مه ناكۆكیه‌كى گه‌وره‌یه له نێوان زانیارى و ڕه‌فتاردا . واته مه‌رج نیه ئێمه‌ى مرۆڤ له ئاستى زانیاریهكانماندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه مێشكى مرۆڤ ڕێڕه‌وێكه به‌رهه‌ڵستى و به‌رهه‌ڵستى زۆرى تێدایه.
زانیارى به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت بڕیارى مرۆڤ بگۆڕێت، له‌وه زه‌حمه‌تر گۆڕینى ڕهفتارهكهیهتى كه‌واته تاكه ڕێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له ته‌ندروستى و چاودێرى ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌یه چاكسازى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجام بدرێت له ڕه‌فتارى ته‌ندروستى و ڕێكاره‌كانى چاودێرى ته‌ندروستیدا.
من ئه‌گه‌ر ئاگام له خۆم نه‌بێت و تۆ به ئهسپاى بكێشیت به ئه‌ژنۆمدا ئه‌وا قاچم ده‌ستبه‌جێ ده‌جوڵێت بۆ پێشه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگام له خۆم بێت و خه‌یاڵم لاى كرداره‌كه‌ى تۆ بێت جوڵه‌كه زۆر بێ هێزتر و خاوتر ده‌بێت، ئێمه پێویستمان به جوڵه‌ى یه‌كه‌مه ، كاردانه‌وه‌ى نه‌ستى، بۆئه‌وه‌ى ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتمان ته‌ندروست بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕى گشتى ئه‌وه‌یه بنه‌ڕه‌ترین پاڵنه‌ر په‌یوه‌سته به به‌فێركردن و زانیاریه‌وه.
پێمان وایه مرۆڤ ئه‌گه‌ر زانیارى له‌سه‌ر فڵانه بابه‌ت هه‌بوایه به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتارى نه‌ده‌كرد. مرۆڤ ئه‌گه‌ر زانیارى جگه‌ره‌كێشان بزانێت نایكێشێت. خه‌مڵاندنى ئێمه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بناغه‌ى تێچوون و سووده‌وه ده‌نرخێنین و بڕیاره‌كانمان ئه‌قڵانى و ڕاست ده‌رناچن ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌كان به‌و ڕاده‌یه ساده نین.
ووردبوونه‌وه له هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانى مرۆڤ پێمان ده‌ڵێت كه ئێمه بوونه‌وه‌ر گه‌لێكى ناماقوڵ و نا ئه‌قڵانین بڕیاره‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ى سۆز و ئاره‌زوون ، له‌ژێر كاریگه‌رى پێوه‌ر و مه‌سه‌له كۆمهڵایهتیهكاندان مه‌رج نیه هه‌موو كاتێك ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتمان بگونجێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه درێژخایهنهكانماندا. كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه به شێوه‌یه‌كى زۆر هه‌ست پێكراو و پێشبینى كرا‌و نائه‌قڵانین چركهساتهكهى ئێستا بڕیارده‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ههڵوێستهكانمانن. خۆ ئه‌گه‌ر ڕێجیم بكه‌یت و یه‌كێك شیرینیهكى به‌تامت بداتێ یه‌كسه‌ر شیرینیهكهى لێ وه‌رده‌گریت و ده‌یخۆیت و ده‌ڵێیت ڕێجیمهكه له سبه‌ینێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌م ئه‌و قسه‌یه زۆر ڕاسته ده‌ڵێت خۆماندووكردن تامه‌كه‌ى له ئاینده‌دایه به‌ڵام ته‌مه‌ڵى هه‌ر ئێستا خۆشى و كامه‌رانیت پێ ده‌به‌خشێ ئه‌مه بۆ نه‌خۆشیش ڕاسته.
به‌كارهێنانى ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى گوشارى خوێن ئه‌گه‌رى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك له دوور مه‌ودادا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته ئه‌ركى خواردنى ده‌رمانه‌كه ئێستا و پاداشتهكهشى له ئاینده‌دایه بۆیه ده‌بینین ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا واز له ده‌رمانه‌كه ده‌هێنن. لایه‌نێكى دیكه‌ى مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌گه‌ر دوور و بچووكه‌كانیش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین تۆ ئه‌گه‌ر به ته‌واوى بناغه‌كانى بیركارى بزانیت هه‌رگیز بیتاقه‌ى یانسیب ناكڕیت كه‌چى ده‌بینین یانسیب بۆته بزنسێكى زۆر گه‌وره.
ئه‌مه لۆجیك نیه به‌ڵام نیشانه‌ى ئه‌وه‌ش نیه كه تۆ بیركارى تێناگه‌ى به‌ڵكو نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه هه‌ست به بیركارى ناكه‌یت خاڵێكى دیكه‌ى سه‌رنجڕاكێش له ڕه‌فتارى مرۆڤدا ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئه‌وه‌ى پێ باشتره زیانى لێ نه‌كه‌وێت له‌وه‌ى كه قازانج بكات واته پاراستنى ئه‌وه‌ى كه هه‌یه نه‌ك سه‌ركێشى كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى شتێك كه پێشتر نه‌یبووه ئه‌مه له ڕووى ئابووریه‌وه ڕه‌فتارێكى بێ مانایه به‌ڵام له ڕووى ده‌روونیه‌وه زۆر ڕاست و گونجاوه چونكه زیان لێكه‌وتن زۆر گرنگتره له قازانج كردن .
هه‌مووان ده‌زانین كه پاره پاڵنه‌رێكى گرنگه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووى ده‌روونیشه‌وه پاڵنه‌رێك هه‌بێت ئه‌وا پاره‌كه كاریگه‌رى زۆرتر ده‌بێت. توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان ئه‌نجامێكى سه‌رنجڕاكێشى ده‌رخست. هه‌ر دایك و باوكێك دره‌نگ بچوونایه به دواى منداڵه‌كانیاندا 5 دۆلار سزا ده‌درا.
ئه‌م بڕیاره واى كرد له جاران زیاتر و زووتر دایك و باوكه‌كان دره‌نگتر بچن منداڵه‌كانیان بهێننه‌وه كه‌واته لێره‌دا پاره نه‌یتوانى ببێته پاڵنه‌ر چونكه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه دهروونیهكانى مرۆڤدا ناگونجێ ئه‌مه خاڵێكى گرنگه له داڕشتنى به‌رنامه خزمهتگوزاریهكاندا چونكه مه‌رج نیه زیادكردنى هاندان به ته‌نیا ئه‌نجامى باشتر بدات به ده‌سته‌وه. كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرنگترن چوختهى باسه‌كه ئه‌وه‌یه ڕه‌فتارى مرۆڤ نا ئه‌قڵانیه.
هه‌ر ئه‌م به‌شه نا ئهقڵانیهیی مێشكى مرۆڤیشه كه ئازایه‌تى و ئیلهام و تواناى ئهفراندمان پێ ده‌به‌خشێت. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه چاكتر وایه كه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شه نا ئهقڵانیهكهى سروشتى خۆماندا بكه‌ین نه‌ك فه‌رامۆشیان بكه‌ین یان جه‌نگ له دژیان ڕابگه‌یه‌نین .
بڵاوکردنەوە: س.ن