چۆن كاڵا ماركه‌كان بناسینه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 779‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوبۆی لێڤیسی ئه‌سڵی له‌ قۆپچه‌ كانزاییه‌كه‌ی نووسراوه‌ (لێڤی شتراوس) و له‌سه‌ر پشته‌كه‌ی ژماره‌ی ریزبه‌ندیی پانتۆڵه‌كه‌ نووسراوه‌.

لاكۆستی ئه‌سڵی به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ قۆپچه‌كانی ته‌نیا دوو كونیان هه‌یه‌ و ره‌نگیان به‌گشتی سه‌ده‌فییه‌. هه‌روه‌ها وێنه‌ی تیمساحه‌كه‌ له‌ خوار قۆپچه‌كانه‌وه‌یه‌ و تیمساحه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌شه‌كانی له‌شی جیاكراونه‌ته‌وه‌.

كاتژمێری رۆلێكسی ئه‌سڵی شووشه‌كه‌ی دژه‌ رووشانه‌ و ئه‌گه‌ر دڵۆپێك ئاوی له‌سه‌ر دابنێیت بڵاو نابیته‌وه‌. هه‌روه‌ها شوێنی شووشه‌كه‌ له‌ ئاستی رۆژمێره‌كه‌یدا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و له‌ پشت شووشه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شوێنی كاتژمێری 6 دا وێنه‌ی تاجێكی بچووكی تێدایه‌. هه‌روه‌ها پشتی كاتژمێره‌كه‌ كانزاییه‌ و ژماره‌ی كاتژمێره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه‌.

چاویلكه‌ی ره‌ی بانی ئه‌سڵی جانتایه‌كی چه‌رمییان له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌ره‌قه‌ی جانتاكه‌ لۆگۆی ره‌ی بان هه‌ڵكه‌نراوه‌. ماده‌ی پێشه‌وه‌ی جانتاكه‌ ئه‌ستوورتره‌ و پشته‌وه‌ی ته‌نكتره‌. ناوه‌وه‌ی جانتاكه‌ قه‌یفه‌ی ره‌شه‌. شووشه‌ی چه‌پی چاویلكه‌كه‌ لۆگۆی ره‌ی بانی به‌ هه‌ڵكه‌نراوی له‌سه‌ره‌ له‌ لای راستیش هه‌ڵكه‌نراوێك هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو دیوه‌وه‌ دیاره‌. له‌سه‌ر ده‌سكی چاویلكه‌كه‌ زنجیره‌ ژماره‌یه‌ك چاپ كراوه‌ كه‌ به‌ RB ده‌ست پێ ده‌كات.

پێڵاوی كۆنڤێرسی ئه‌سڵی به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پاژنه‌كه‌ی له‌ 3 سانتیمه‌تر كه‌متر نییه‌ و له‌ پشته‌وه‌ی پاژنه‌كه‌دا نیشانه‌ی ALL STAR هه‌ڵكه‌نراوه‌ و ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ نێواندایه‌ كه‌ هه‌ندێكجار پیتی Rی له‌گه‌ڵدایه‌. نووسراوی دیوی ناوه‌وه‌ی زمانی پێڵاوه‌كه‌ به‌ ریزێكی دوو ریزی دووردراوه‌ و نووسراوه‌كه‌ كه‌مێك به‌رزتره‌ له‌ قوماشی ئاسایی.

ئێرپۆدی ئه‌پڵی ئه‌سڵی له‌ قوتووی ره‌نگ شین باودا ده‌فرۆشرێن به‌ڵام ساخته‌كه‌ی له‌ ره‌نگی زه‌رددا ده‌فرۆشرێن. كێشی ئێرپۆده‌كه‌ و قوتووه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ 51 گرامه‌. بیستۆكی هێدفۆنه‌كه‌ له‌ كانزا دروست كراوه‌ به‌ڵام ساخته‌كه‌ی پلاستیكییه‌.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure