ڤیدیۆ: پلاکی کارەباکەیان تێکچوبوو لەکاتی چاککردنەوەی نهێنییەکی گەورەیان بۆ ئاشکرابوو

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4044‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

خێزانێکى بەریتانى بەهۆى تێکچوونى سویچ پلاکى ماڵەکەیان کارەبا چییەک دەهێنن بۆ چاککردنەوەى، بەڵام ئەوەى سەیرە لەکاتى کردنەوەى ئەو سویچ پلاکە، دەردەکەوێت کە قاسەیەکى نهێنى لەماڵەکەیاندا کە ماوەى دوو ساڵە تێیدا دەژین.


بەپێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بەریتانى دارین ستێڵز دانیشتووى شارى هۆکنۆل ە و ماوەیەکى زۆرە ئەو سویچ پلاکەیان تێکچووە و نەیتوانیووە چاکیبکاتەوە، بەڵام کاتێک ئەو کارەباچییە دەستى کردووە بەکردنەوەى بۆ ئەوەى بیگۆڕێت، دەرکەوتووە کە ئەو سویچ پلاکە لە بنەرەتدا قاسەیەکى بچووکە و وەک چەkمەج رادەکێشرێت و جێگایەکى نهێنییە بۆ شاردنەوەى پارە و شتە بەنرخەکان.

ئەو خێزانە هێوایەکى زۆریان هەبوو کە شتێکى بەنرخى تێیدا بدۆزنەوە، بەڵام ئاواتەکەیان نەهاتە دى و تەنها تۆز و جاڵجاڵۆکەى مردوویان تێدا دۆزییەوە و وێنەیەکى ئەو قاسەیەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure