بەهۆى جیاوازى روخسارى منداڵەکەیان گومان لە خێزانەکەى دەکات
هەمەڕەنگ ::
پێش 2 هەفتە :: 6331 جار بینراوە
دواڕۆژ
خێزانێکى بەریتانى منداڵێکى جیاوازیان دەبێت و
بەوهۆیەوە باوکەکە گومان لە ڕەچەڵەکی منداڵەکەى دەکات و کەسوکارى ئەو خێزانەش
بەگومانەوە دەڕواننە ئەو لەدایکبوونە.
بەپێی رۆژنامەى ( دەیلى مەل)ى بەریتانى، ئەو منداڵە
ناوى لوکایە و تەمەنى 7 مانگە، بەڵام لەبەر ئەوەى روخسارێکى جیاوازى هەیە لەگەڵ
دایکوباوکى و قژى سوورە و پێستى روخساری-یشى زەردە، هەر کەسێک بیبنێت توانج لە
دایکوباوکى دەدات و زۆر جاریش پرسیارى ئەوەیان لێدەکرێت، ئاخۆ دەبێت لە
نەخۆشخانە لەگەڵ منداڵێکى دیکەدا نەگۆڕابێتەوە؟
لە
ئەنجامى لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى دەرکەوتووە دایکى ئەو منداڵە چەند رەچەڵەکێکى هەیە
وەک جامایکى و ئیتاڵى و ئێرلەندى، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کریستیان هێنمان گۆمان لە ئایلا جایڵ-ى خێزانى دەکات
و بەهۆى پرسیارى خەڵکەوە مێشکى بەو بابەتەوە سەقاڵ بووە.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
ب: ئا.ح