ئۆتۆمبێلی بوک و زاوایەک 11 کەس دەکاتە قوربانی

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6004‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا کەژاوەى ئۆتۆمبێلەکانى کەسوکارى بووک وزاوایەک لە میسر بە شەقامێکدا تێدەپڕن و یەکێکیان کۆنترۆڵى خۆى لەدەستدەدات و بەرەوە سەرەوەى شۆستەکە دەڕوات و 11 کەس دەکاتە قوربانى.


بەپێی لێکۆڵینەوەکان و ئەو دیمەنەى کامێراى چاودێریی ئەو شەقامە لە قاهیرە تۆمارى کردووە، شۆفێرى ئەو ئۆتۆمبێلە لە ژێر کاریگەرى مادە هۆشبەرەکانەوە بووە و بە هۆى تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵى خۆى لە دەستداوە و لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسى دیکەش بریندار بوونە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure