ئەنجامی پشکنینی پێش هاوسەرگیری کچێک ئەوەی پێیان راگەیاند شۆکیکرد

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9833‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە تێیدا پزیشکێکى کوێتى باسى رووداوێکى سەیر دەکات کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە روویداوە.


فەیسەڵ ئەلتارش کە پزیشکى ددانە لە دیمەنەکەدا دەڵێت:"کچێکى تەمەن 22 ساڵ بەمەبەستى پشکنینى تایبەت بە پرۆسەى پێش هاوسەگیرکردن، سەردانى یەکێک لە نەخۆشخانەکان دەکات و لە ئەنجامدا پێی رادەگەێنن، کە هاوسەرگیرى کردنی قەدەغەیە، چونکە هەڵگرى ڤایرۆسى hiv و تووشى نەخۆشى ئایدز بووە.

دواى بیستنى ئەو هەواڵە، کچەکە تووشى شۆک دەبێت، چونکە بەهیچ شێوەیەکى سەرجێی لەگەڵ کەسدا نەکردووە و لە کۆتاییدا دەردەکەوێت کە ئەو کچە نەشتەرگەرى جوانکارى بۆ روخسارى کردووە و لە رێگاى دەرزى بلازماوە ئەو ڤایرۆسە لەکەسێکى دیکەوە بۆ ئەو کچە گوازراوەتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure