دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە هەرگیز مۆبایلەکەت لە شوێنە گشتییەکان ناکەیت بە شەحنەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4299‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هەمیشە خەڵكی دڵنیا دەبنەوە لەهەبونی بەدەیان شوێنی (شەحن) بارگاوی  مۆبایلەكانیان لەشوێنە گشتیەكاندا، بەڵام هۆشدارێكی نوێ ئاشكرای دەكات  دەبێت بۆ شەحنی مۆبایلەكەت دووجار بیر بكەیتەوە پێش ئەوەی مۆبایلەكت لەشوێنە گشتیەكان شەحن بكەیتەوە.

 

نوسینگەی داواكاری ناوخۆی لۆس ئەنجلوس هۆشیاری دەدات لەبارەی نزیكبوونەوەی وەرزی جەژنەكان و زیاد بونی دزینی موبایل لە شوێنە گشتیەكان.

 

رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز لەسەر زاری لیفیو ئارسین كە پسپۆری ئاسایشی سیبرانیەوە بڵاویكردۆتەوە: شەحن كردنی مۆبایلەكەت لەوانەیە ببێتە هۆی دزینی ژمارە بانكیەكەت.

 

بە پێی ئەو رۆژنامەیە هاككەرەكان هەڵدەستن بە دانانی بەرنامەی زیان بەخش لەكاتی شەحنی مۆبایلەكان لەشوێنە گشتیەكان و لەو رێگەیەوە دەتوانن بەئاسانی بگەنە وشەی نهێنی و زانیاری ناو مۆبایلەكەت بگوازنەوە.

 

ئارسین هۆشیاری دەدات و دەڵێت: هاككەرەكان پێویستی خەڵكی بەشەحنی مۆبایلەكانیان دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی دزی ئەنجام بدەن.

 

و دەشڵێت  ئاسانە وا پیشان بدرێت كە كێبڵەكان كێبڵی ئاسای شەحنی مۆبایل بن  و خەڵكی نازانن كە زیان بەخشە و هەرگیز بە خەیاڵیاندا نایەت كە لەو رێگەیەوە دزیان لێ دەكرێت .

 

بۆ ئەوەی مۆبایلەكەت لە هاك بپارێزیت ئارسین دەڵێت: بەردەوام شاحنە تایبەتەكەت لەگەڵ خۆت هەڵگرە و شەحن تەنها لە كارەباوە وەربگرە.

 

رۆژنامەكە لەزاری فایس سكار مامۆستای ئاسایشی سبیرانی لە پەیمانگای توێژینەوە لە پەیمانگای كارنیگی بڵاویكردۆتەوە: كێبڵەكان یو ئێس بیان لەگەڵە  ئەوەش مەترسی بۆسەر مۆبایلەكەت دروست دەكات،  چونكە هاككەرەكان لەرێگەیەوە دەتوانن بەرنامەی زیان بەخشت بۆ بنێرن.

 

ئەو پسپۆرە دەشڵێت:  بۆ هاككەرەكان زۆر ئاسانە كە بەرنامەی نایاسایی دابنێن و ئاسانە لەو رێگەیەوە  بگەنە ئەوەی خۆیان دەیانەوێت .

 

و ئارسین و وسكار كۆكن لەسەر ئەوەی دڵنیا نین لەوەی تا چەند دەتوانرێت دوبارە ئەو هێرشانە ئەنجام بدرێن،  بەڵام هەبونی ئەو شوێنانە لە ئوتێل و فڕۆكەخانە و گواستنەوەی گشتی  مەترسیەكان زیاتر دەكەن . 

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure