بۆچى پێویسته‌ سیر بخۆین؟ ریخۆڵه‌كانمان چى لێ ده‌كات؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 704‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات، خواردنی سیر تەندروستی ریخۆڵەكان  باشتردەكات و دەبێتەهۆی و درێژبونەوەی ماوەی ژیان، چونكە بڕێكی زۆری ریشاڵی سروشتی تێدایە كە دەبێتەهۆی زۆربوونی بەكتریا بەسوودەكان.

ئەم تایبەتمەندیەش یارمەتی رووبەڕووبوونەوەی بەكتریا زیان بەخشەكاندەدات لەناو ریخۆڵەكاندا كە دەبێتەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە و خڵەفان و قەڵەوی و هەندێك لەنەخۆشیەكانی مێشك.

بونەوەرە زیندووەكانی ناو جەستە وەك بەكتریا بەدەیان ئەوەندە و بەسەدان ئەوەندەی ترشەڵۆكی ناوەكی بونیان هەیە  و بێ گومان زیندوون بۆ ئەوەی هەموو شتێك رێكبخەن.

كاتێكیش هەندێك خواردن شیكرانەوە سیر لە هندبا باشتر بووە و ئەو رێژە سەدییەی كە پێكهاتووە لە ریشاڵی تەندروست و شەكری کەم  كە هەریەك لە كەوەر و پیاز و خرشوف و هلیون و گەنم و شۆڤان و مۆز ئەم پێكهاتەیان تێدایە.

ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە لە كۆنگرەی (پیری)  كۆمپانیای یەكلوت لە تۆكیۆ ئاشكراكرا كە دیراسەی كاریگەریەكانی خواردنەوەكان دەكات كە پێكدێن لە بەكتریای بەسوود.

 ئەو توێژینەوەیە لە زانكۆی ئەمستردام ئەنجامدراوە و پرۆفیسۆر ئەریك كلاسن لەو بارەیەوە دەڵێت: "سیستمی خۆراكی  كە رێژەیەكی زۆری سەوزەوات و رێژەیەكی كەم شەكری تێدایە باشترە بۆ بەكتریا باشەكانی ناو ریخۆڵە".

ئەم توێژینەوەیەش ئاشكرایدەكات: "سیر بەشێكە لەو ئامرازانەی رووبەڕووی زۆرێك لە نەخۆشیەكان دەبێتەوە  و پاڵپشتی تەندروستی  دڵ و خوێنبەرەكان دەكات و هەندێك نەخۆشی سستدەكات و مەترسی مردنی پێش وەختە كەمدەكاتەوە و تەمەن درێژت دەكات".

سیر كۆئەندامی بەرگری بەهێزدەكات وەك دژە زیندەكان و بەرگریە تەندروستیەكان بەهێز دەكات و مادەی كیمیایی دەردات  كە كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و داگیر كەرە بێگانەكانی ناو جەستە لە بەكتریا و ڤایرۆس لە لەشدا لەناو دەبات.

هەروەها رێژەیەكی زۆری ڤیتامین سی تێدایە و رێگری لە ئەنفلەوەنزا و هەوكردنەكانی ناوەوە دەكات . 

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure