ئایا بوونەوەری ئاسمانی بوونیان هەیە؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 754‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

زانایانی گەردوونی هەبونی بونەوەری ئاسمانی بەزیاتر لە ئەگەر دەزانێت و دەڵێت: زیاترە لەوەی تەنها پێشبینی بێت.

رۆژنامەی ئیندپێندێنتی بریتانی بڵاویكردەوە: توێژەران دەڵێن لەوانەیە ژیانێك لەدەرەوەی هەسارەی زەوی هەبێت، بەڵام لە سیستمی هەسارەی جیاواز و زۆر دووربن لە ئێمەوە.

ئەو توێژینەوەیە باس لە هەبونی دووانەی زەوی دەكات و ئاشكرای دەكات چۆن رەوش و بارودۆخی زەوی  لەگەڵ سیستمی هەسارەی تر دەتوانێت بگونجێت پێچەوانەی سیستمی هەتاویمان  لەو شوێنانە هەسارە هەیە بەدەوری دوو ئەستێرەدا دەخولێتەوە.

ئاشكراشی دەكەن 87% لەو حاڵەتانە  دەبێت بە شێوەیەك لە زەوی بچێت ئەوەش وامان لێ دەكات  درك بەوە بكەین شتێك لەكەشی ئەو هەسارانە دروست بكات كە تێیدا ژیان بە شێوەیەكی ئاڵۆز لەدایك ببێت وەك ژیانی ئێمە یاخود وەك بونەوەرە ئاسمانیەكان.

لە هەموو گەردووندا سیستمی ئەستێرەكان بونیان هەیە و دۆزراونەتەوە و لەوانەیە هەندێكیان وەك ماڵی هەسارەیەك بن كە دەبێت لەوێ‌ ژیان بۆ بونەوەرە ئاسمانیەكان هەبێت و خۆر لە ئاسمانەوە دەبینن.

جونجی لین توێژەری بەشداربوو لەو توێژینەوەیە و مامۆستای زانكۆی جۆرجیا تك دەڵێت: سیستمی جیاوازی ئەستێرەكان بەربڵاوە و 50% ئەو ئەستێرانە  ئەستێرەی تریان لەگەڵدایە  و دەتوانرێت ئەم توێژینەوەیە  لەسەر ژمارەیەكی گەورەی سیستمی هەتاویش جێبەجێ بكرێت.

توێژەران بەراوردیان لە نێوان میلی زەوی و مەریخدا كردووە و چەند گۆڕانكارێكیان دۆزیەوە  كە یارمەتی زەوی دەدەن ببێتە شوێنێكی  سەرسوڕهێنەر بۆ ژیان و گەشە بەڵام گۆڕانكاریەكانی مەریخ پێچەوانەی زەوین و كار لەسەر تێكشكاندنی بەرگی ئاسمانی دەكات.  

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure