وێنەی ژنە وەفادارەکانی قەزافی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5634‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌ركرده‌ی شۆڕشی لیبیا، ژنانی له‌ چوارده‌وری خۆی كۆدەكردەوە بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ جیاجیاكانی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.

- داد شه‌راب 20 ساڵ راوێژكاری تایبه‌تی قه‌زافی بووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای نائارامییه‌كانی لیبیا-دا، له‌لایه‌ن ئاسایشی لیبیاوه‌ ده‌ستگیركرا و كاتێك نه‌یارانی قه‌زافی ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رابلوس-دا گرت ناوبراویان ئازاد كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كه‌ سوڵتاننشینی عومان-ه‌.

- پاسه‌وانانی ئه‌مازۆنی، له‌به‌ر جوانییه‌كه‌یان له‌ ده‌وری قه‌زافی بوون و دواتر رایانگه‌یاند كه‌ قه‌زافی و كوڕه‌كانیان ئازاریان پێگه‌یاندوون و به‌ بێبایه‌خ ته‌ماشایان كردوون.

- گالیان كلوتنیستیسكا یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی تیمی په‌رستیارانی قه‌زافی. ناوبراو هه‌ڵهات بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كه‌ ئۆكرانیا-یه‌ و ده‌یویست ئه‌گه‌ر نه‌یارانی قه‌زافی شكستبێنن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

- هاله‌ مه‌سراتی تا رۆژی كه‌وتنی ته‌رابلوس وه‌ك وه‌فادارێك بۆ قه‌زافی مایه‌وه‌ و دوای ده‌ستگیركرانی رایگه‌یاند كه‌ ناچاركراوه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی لیبیاوە ده‌ربكه‌وێت و پشتگیریی له‌ قه‌زافی بكات.

- عه‌زیزه‌ ئیبراهیم ئه‌و ژنه‌ لوبنانییه‌یه‌ كه‌ پاسه‌وانی قه‌زافی بووه‌ و تا كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی به‌ وه‌فاداری له‌گه‌ڵیدا مایه‌وه‌. دواتر ناوبراو ئه‌زموونی خۆی و توندوتیژییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئاشكرا كرد. 

- كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بوو، سه‌رنجی قه‌زافی راكێشابوو و دواتر ئه‌لبومێك له‌ وێنه‌ی كۆندۆلیزا رایس له‌ كۆشكه‌كه‌ی قه‌زافی له‌ ته‌رابلوس دۆزرایه‌وه‌. قه‌زافی بۆ راكێشانی سه‌رنجی كۆندۆلیزا رایس له‌ یه‌ك شه‌ودا 200هه‌زار دۆلاری خه‌رج كردبوو.

- عایشه‌ كچی تاقانه‌ی قه‌زافی بووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌فیه‌-ی دایكیدا له‌ كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی-دا له‌ رێگه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌وه‌ لیبیایان به‌جێهێشت.

- نیمێدیا كه‌ ناوی خوازراوی كچه‌ سیخوڕێكی 24 ساڵان بوو، توانی خاڵ-ی لاوازی قه‌زافی به‌رامبه‌ر ژنان به‌كاربهێنێت و كاری سیخوڕی بۆ ناتۆ و ده‌زگای هه‌واڵگریی تر ده‌كرد و توانی بچێته‌ ناو ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی سوپاوه‌.

پ: ل. م 

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure