کوڕێکی کورد تەمەنی 25 ساڵه‌ و كچێكى 10 ساڵى هێناوه‌.. ڤیدیۆ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 26599‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
كوڕێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كچێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵ ده‌كات و به‌زۆر ته‌ركى قوتابخانه‌ى پێده‌كات.


له‌ به‌رنامه‌ى مالیك مه‌كته‌بى كه‌ له‌ كه‌ناڵى ئێڵ بى سى لوبنانى په‌خش ده‌كرێت، تیایدا میواندارى كوڕ و كچێك ده‌كات كه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ ته‌مه‌نى 10 ساڵه‌ و له‌رێگه‌ى شه‌رع و یاساوه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌ هاوسه‌رگیرى بكات و كوڕه‌كه‌ش كه‌ ناوى ئه‌حمه‌ده‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵه‌.

كچه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ته‌مه‌نم 10 ساڵه‌ و له‌پۆلى سێى بنه‌ڕه‌تییه‌ و ده‌ستگیرانه‌كه‌ى كه‌ ئه‌حمه‌دى ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ دواى هاوسه‌رگیرى كردنى له‌گه‌ڵى قوتابخانه‌ى پێ ته‌رك كردووه‌".

كاتێك پێشكه‌شكاره‌كه‌ لێى ده‌پرسێت ته‌مه‌نى ئه‌حمه‌دى ده‌ستگیرانى چه‌نده‌، كچه‌كه‌ له‌وه‌ڵامدا نازانێت چى بڵێت و ده‌ڵێت "نازانم ته‌مه‌نى چه‌نده‌، به‌س ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم باڵاى به‌رزه‌".

كاتێك ئه‌حمه‌د دێته‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌، كوڕێكى گه‌وره‌یه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كورده‌ و بۆیه‌ ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ى هێناوه‌، به‌دڵى بووه‌ و نه‌ویستووه‌ له‌ده‌ستى بچێت.

 

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure