بۆچی تا ئێستاش تایه‌ هه‌وای تێ ده‌كرێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 534‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ تا ئێستا هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌ڵام هێشتا تایه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌ر له‌سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌یه‌ و پێویستی به‌ هه‌وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

راسته‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی سییه‌كانی رابووردوو چۆنایه‌تیی تایه‌كان زۆر زیادی كردووه‌ و كێشه‌كانی وه‌ك ته‌قینی تایه‌ و په‌نچه‌ری زۆر كه‌می كردووه‌، به‌ڵام چۆنێتیی كاركردنه‌كه‌ی كه‌ بریتییه‌ له‌ قه‌تیس كردنی هه‌وا هێشتا نه‌گۆڕاوه‌ و پێده‌چێت بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كه‌مێك كۆن بێت.

كۆمپانیای میشلان جۆره‌ تایه‌یه‌كی دروست كرد كه‌ پێویستی به‌ هه‌وا نییه‌ به‌ڵكو له‌ كۆمه‌ڵێك چینی وه‌ك شانه‌ی هه‌نگوین پێك هاتووه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ جووت نابن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ به‌رزی ده‌هێڵنه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ نه‌یتوانیوه‌ جێگه‌ی تایه‌ی هه‌وایی بگرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌كه‌ی جیاوازه‌ و كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل هێشتا ده‌یانه‌وێت تایه‌ی هه‌وایی به‌كار بهێنن و به‌رهه‌مهێنه‌رانی تایه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه‌ قبوڵ ناكه‌ن كه‌ جۆره‌ تایه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن كه‌ كڕیاری نه‌بێت.

پێویسته‌ جۆره‌ تایه‌یه‌كی بێ هه‌وا به‌رهه‌م بهێنرێت كه‌ له‌ڕووی دیزاینه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێش بێت، هه‌مان كاری تایه‌ی هه‌وا بكات یان سوودی له‌ تایه‌ی هه‌وا زیاتر بێت، هه‌روه‌ها پێویست به‌ گۆڕانكاریی له‌ پارچه‌كانی تری ئۆتۆمبیله‌كه‌دا نه‌كات.  

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure