تایبه‌ت به‌ دایكان: پێنج رێگه‌ى ئاسان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 795‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆربه‌ى دایكان له‌ ده‌سپێكى ماوه‌ى دووگیانیدا هه‌ست به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى  چۆنیه‌تى به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵى یه‌كه‌م بێت، چونكه‌ ده‌یه‌وێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو شتێك فێربێت.

پێگه‌ى بۆڵد سكای چه‌ند زانیارێك ده‌رباره‌ى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ بریتین له‌:
دابینكردنى رووبه‌رێكى تایبه‌ت به‌ منداڵ 
منداڵان ده‌بێت جێگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و ده‌بێت دوربن له‌ هه‌موو كێشه‌كان و ده‌نگه‌ده‌نگى به‌رز بۆ ئه‌وه‌ى بێزارنه‌بن و ده‌بێت به‌رده‌وام دایك چاودێری منداڵه‌كه‌ى بكات.

منداڵ ده‌بێت ئازاد بێت
ده‌بێت دایكان و باوكان رێگه‌ به‌ منداڵه‌كانیان بده‌ن به‌ ئازادى یاریبكه‌ن و نابێت به‌رده‌وام زاڵبن به‌سه‌ریاندا، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌بێت چاودێریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توشی هیچ مه‌ترسێك نه‌بنه‌وه‌.

ئه‌ركه‌ سوكه‌كان بخه‌ره‌ سه‌رشانى منداڵه‌كه‌ت 
ده‌بێت دایكانوباوكان هه‌موو شتێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى و خۆشگوزه‌رانى بۆ منداڵه‌كانیان دروستبكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت  بهێڵن كه‌ هه‌ندێك ئه‌ركى كه‌م و ئاسان جێبه‌جێبكه‌ن  وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ى یاریه‌كانیان.

هه‌لی دروستكردنى هاوڕێیه‌تى به‌ منداڵه‌كه‌ت بده‌
ده‌بێت دایكوباوك گرنگى دروستكردنى هاوڕێیه‌تى  بۆ منداڵه‌كه‌یان بزانن،  چونكه‌ هاوڕێی باش  پشتیوانى یه‌كترده‌كه‌ن  و گوێ له‌ یه‌كترده‌گرن، هه‌روه‌ها هانى یه‌كتر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شتى باشتر بكه‌ن، دایكان و باوكان ده‌توانن منداڵه‌كانیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ى هاوڕێی باش هه‌ڵبژێرن.

وه‌رزش
ده‌بێت دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راهێنانى وه‌رزش رابهێنن بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌یه‌كى به‌هێز و ته‌ندروستیان هه‌بێت.

پ: ئا.ح

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure