منداڵەکانی هونەرمەندێک فڕێ دەدرێنە سەر شەقام

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 22037‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هونەرمەندی میللی میسڕی شادی ئەمیر باسی لە رووداوی فڕێدانی منداڵەکانی کرد لەلایەن ژنەکەیەوە.

ئەم هونەرمەندە لە رێگەی فەیسبووکەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاوسەرەکەی بەوە تاوانبارکرد منداڵەکانی پشتگوێ خستووە و بەهۆی کێشەکەیان لە دادگا منداڵەکانی فڕێداوەتە سەر شەقام، بەڵام دواتر ڤیدیۆکەی سڕیەوە.
ئەم هونەرمەندە ئاشکرایکرد پێش دوو ساڵ لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و بەردەوام پارەی بۆ ناردووە، بەڵام پێش دوو هەفتە لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی بووە بە شەڕیان و وتوویەتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات، بەڵام شۆکبووە کاتێک گەراوەتەوە ماڵەوە و بینیویەتی منداڵەکانی لەبەردەرگا بەجێ هێشتووە.

یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی چوار ساڵە و ئەوی دیکە سێ مانگە و ژنەکە لەبەردەم دەرگای ماڵی هاوسەری پێشووی بەجێی هیشتوون بەبێ ئەوەی کەس لەماڵەوە بێت وەریانبگرێت و ناچار دراوسێکەیان چاودێری کردوون تاکو پیاوەکە گەراوەتەوە، ئەوەی سەیرە پیاوەکە دەڵێت تا ئێستا لەدایکبوونی منداڵە بچووکەکە تۆمارنەکراوە و ئاگاداری نەبووە.
پاش ئەنجامدانی بەدواداچوون دەرکەوت هونەرمەندەکە هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژندا کردووە و دوو منداڵەکەی بەردەم ماڵی دەگەڕێتەوە بۆ ژنی چوارەمی، لە ئێستادا منداڵەکان لە خانەی بێ سەرپەرشتان دانراون تاکو کۆتایی هاتنی بەدواداچوونەکان.

وەرگێران:هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure