ئەگەر قەڕنابیت زۆر بخۆیت چی بەسەر جەستەتدادێت

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1239‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


قەڕنابیت سوودى ته‌ندروستى زۆره‌ بۆ مرۆڤ له‌وانه‌، ده‌تپارێزێت له‌ شێرپه‌نجه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا  زیاده‌ڕۆی له‌خواردنى جه‌سته‌ توشی كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌كات.

لێره‌وه‌ زیانه‌كانى زۆر خواردنى قەڕنابیتتان بۆ باس ده‌كه‌ین كه‌ بریتین له‌:
با و هه‌ڵاوسانى سك
ئه‌و خواردنانه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆری ریشاڵى تێدایه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ و با و ئاوسانى سك، ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆی له‌خواردنیان بكرێت كێشه‌ى ته‌ندروستیت بۆ دروست ده‌بێت.

خه‌ستبوونه‌وه‌ى خوێن (جه‌ڵته‌ى خوێن)
به‌رزى زۆری ئاستى ڤیتامین كه‌ى كێشه‌ بۆ هاتوچۆی خوێن دروستده‌كات، چونكه‌ ڤیتامین كه‌ى ده‌بێته‌هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ و جه‌ڵته‌ى خوێن و ئه‌و كه‌سانه‌ى چاره‌سه‌ریه‌كانى خوێن به‌كاردێنن وه‌ك كومادین و وارفارین نابێت زیاده‌ڕه‌وی له‌و خواردنانه‌ بكات كه‌ ڤیتامین كه‌ییان تێدایه‌.

 

پ: ئا.ح

ب: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure